هەزار و 169 کەس خۆیان بۆ پەرلەمانی کوردستان بەربژێر کردووە

شەیری بکە لە:
هەزار و 169 کەس خۆیان بۆ پەرلەمانی کوردستان بەربژێر کردووە

گرافیک: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەم هەفتەیە ناوی بەربژێر و ھاوپەیمانی و لیستەکان بۆ وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی دەستپاکیی دەنێردرێت.


وێنە گەورەکە: 20-10- 2024، بۆ بەڕێوەچوونی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری کراوە، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانیش گۆڕانکاری لە کورسیی پەرلەمانی کوردستاندا کردووە لە 100 کورسییەوە بۆ 95 کورسی بۆ گشتی و پێنج کورسیش بۆ کۆتاکان.


لێدوانی فەرمی: نەبەرد ئەکرام، سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە ئاڤا نیوزی گوت: بە شێوەیەکی گشتی هەزار و 169 کەس خۆیان بۆ پەرلەمانی کوردستان بەربژێر کردووە و ئەم هەفتەیە ناوی بەربژێرەکان بە مەبەستی وردبینی ڕەوانەی وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکرێت.


باکگراوند: دوو ھاوپەیمانی و 13 حیزب و 85 بەربژێری سەربەخۆ ناوی خۆیان بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کردووە.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان