حەلبووسی چەند بژاردەیەک لەبارەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەخاتە ڕوو

شەیری بکە لە:
حەلبووسی چەند بژاردەیەک لەبارەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەخاتە ڕوو

محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدووم

ئاڤا نیوز 


سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق، سێ بژاردەی قورس دەخاتە بەردەم چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق.


وێنە گەورەکە: لە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدووم و چەند سەرکردەیەکی دیکەی سوننەکان لە کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی بەشدارییان کردووە، حەلبووسی سێ پێشنیازی داوەتە لایەنەکان لەبارەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان.


زانیاریی بەدەستهاتوو: هەڵبژاردەی یەکەم: لایەنە سوننەکانی دیکە سێ بەربژێر پێشکەش بکەن و حەلبووسی یەکێکیان هەڵبژێرێت و لەگەڵ ئەوەشدا پۆستی وەزارەتی بازرگانی بە حەلبووسی بدرێت.


هەڵبژاردەی دووەم: حەلبووسی سێ بەربژێر پێشکەشی لایەنەکانی دیکەی سوننە دەکات بۆ هەڵبژاردنی یەکێکیان و لەبەرامبەردا دەستبەرداری پۆستی وەزارەتی بازرگانی دەبێت.


هەڵبژاردەی سێیەم: پێشکەشکردنی سێ بە تەمەنترین پەرلەمانتاری سوننە و هەڵبژاردنی یەکێکیان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمان. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای پێنج هەوڵ و سێ دانیشتن لەماوەی حەوت مانگدا تاوەکو ئێستا پەرلەمانی عێراق نەیتوانیوە سەرۆکێکی نوێی هەڵبژێرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان