یەکێتی: ئەگەر بڕیاری دادگە لە بەرژەوەندیی ئێمەش نەبێت ئامادەین بۆ هەڵبژاردن

شەیری بکە لە:
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان

لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

لەگەڵ ئەوەی بەهۆی یەکلانەکردنەوەی سکاڵاکەی یەکێتی لە دادگەی فیدراڵی سەبارەت بە یاسای پەرلەمانی کوردستان، هەڵبژاردن دواکەوت، بەڵام یەکێتی ئامادەیی خۆی بۆ هەڵبژاردن نیشان دەدات تەنانەت ئەگەر بڕیارەکانی دادگەی لە بەرژەوەندیی یەکێتیش نەبێت. 

 

لێدوانی فەرمی: کاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق تایبەت بۆ ئاڤا نیوز ڕایگەیاند: هەرچەندە کەیسەکە هەستیارە و ڕەهەندی سیاسی هەیە، بەڵام پێشبینی دەکەین ڕۆژی یەکشەممە، 11ـی شوبات دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق لەبەرژەوەندیی ئێمە بڕیار بدات؛ ئەگەر دادگە هەر بڕیارێک بدات وەک یەکێتی ڕازین و ئامادەین بۆهەڵبژاردن.

 

لەلایەکی دیکەوە: ئامانج نەجیب شەمعوون، سکاڵاکار و سەرۆکی فراکسیۆنی ڕافیدەین لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی نزیک لە یەکێتی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئامانجی سکاڵاکەمان ئەوەیە، دەمانەوێت وەکو کریستیانەکانی سلێمانی نوێنەرمان لە پەرلەمانی کوردستان هەبێت.

 

باکگراوند: یەکێتیی دوو سکاڵای لەبارەی کورسی کۆتاکان و بازنەی هەڵبژاردن لە دادگای فیدراڵی عێراق تۆمارکردووە، بڕیارە سبەی لەمبارەیەوە بڕیار بدرێت. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: