سیناتۆرێک هەڵەی ئەفسەرێک لەکاتی تەقەکردن لە ترەمپ ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
سیناتۆرێک هەڵەی ئەفسەرێک لەکاتی تەقەکردن لە ترەمپ ئاشکرا دەکات

دۆناڵد ترەمپ لەوکاتەی تەقەی لێکرا- وێنە: میدیای ئەمریکا

ئاڤا نیوز


سیناتۆری کۆمارییەکان هەڵەیەکی جددی ئاشکرا کرد کە لەلایەن ئەفسەرێکی جێبەجێکردنی یاسا پێش هەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کراوە.


وێنە گەورەکە: 13 ی تەمموزی ئەمساڵ، دۆناڵد ترەمپ لە کاتی بانگەشەکردندا لە ویلایەتی پێنسلڤانیا تەقەی لێکرا و لە هەولێکی کوشتن ڕزگاری بوو.


ئەوەی پێویستە بیزانیت:  بە پێی ئەو زانیاریانەی کە دەست سیناتۆر جۆش هاولی کەوتووە، ئەو ئەفسەرەی ڕاسپێردراوە ئاگاداری دۆخی ترەمپ بێت و چاودێری سەقفی ئەو باڵەخانەیە بکات کە تەقەکەی لێوەکراوە، بەهۆی گەرماوە شوێنەکەی جێهێشتووە.


زانیاریی زیاتر: بەپێی زانیاریی ئەو سیناتۆرە، چەند کارمەندێکی جێبەجێکردنی یاسا ڕاسپێردراون بۆ دەوروبەری بیناکە، تا دڵنیابن لەوەی کەس نەتوانێت باز بداتە سەر سەقفەکە، بەڵام خەمسارد بوون لە کارەکەیان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان