ئەمریکا لە بنکەی عەین ئەسەد ڕێوشوێنی نوێ دەگرێتەبەر

شەیری بکە لە:
ئەمریکا لە بنکەی عەین ئەسەد ڕێوشوێنی نوێ دەگرێتەبەر

بنکەی عەین ئەسەد- وێنە: بەغداد تودەی

ئاڤا نیوز 


دوای ئەوەی لە ڕۆژی پێنجشەممە بنکەی عەین ئەسەد هێرشی کرایە سەر، هێزەکانی ئەمریکا لەو بنکەیە سێ ڕێوشوێنی ئەمنیی دەگرنەبەر.


وێنە گەورەکە: لەدوای ‌هێرشە مووشەکییەکانی سەر بنکەی عەین ئەسەدی سەربازیی ئەمریکا لە پارێزگای ئەنبار، كە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ڕوویدا، ئەمریکا سێ ڕێوشوێنی نوێ دەگرێتەبەر.


زانیاریی بەدەستهاتوو: هێزەکانی ئەمریکا سێ ڕێوشوێنیان گرتووەتەبەر: دامەزراندنی چەترێکی  ئاسمانی بە قووڵیی 10 کیلۆمەتر بۆ پێشبینی هەر هێرشێک، لە هەمان کاتدا ڕێوشوێنەکان لە دەروازە سەرەکییەکان تووند دەکاتەوە، چالاكییەكانیشی لە دەرەوەی بنکەکە بە شێوەیەکی کاتی ڕادەگرێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت:  هێرشە مووشەکییەکە لە کاتێکدایە، ڕۆژی پێنج شەممە، ئەمریکا و عێراق لە واشنتن ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی ئاسایش و سەقامگیری عێراق بپارێزرێت، بەڵام لەدوای ئەو ڕێككەوتنەوە دوو هێرش بۆسەر ئەو بنكەیەی ئەمریكا ڕوویداوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: