لە كەركووك 670 پۆلیس دادەمەزرێن

شەیری بکە لە:
لە كەركووك 670 پۆلیس دادەمەزرێن

ژمارەیەک پۆلیس لە کەرکووک - وێنە: AA

ئاڤا نیوز  


لە پارێزگای کەرکووک 670 پۆلیس بە شێوەی گرێبەست دادەمەزرێن، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە ئەرکیان پێ دەسپێردرێت.


وێنە گەورەکە: لەسەر داواکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، وەزارەتی ناوخۆی عێراق 670 کەس بە گرێبەستی مانگانەی 500 هەزار دینار وەک پۆلیس لە سنووری پارێزگای کەرکووک دادەمەزرێنێت.


زانیاریی پەیامنێر: بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئاڤا نیوز لە کەرکووک، ئەو کەسانە تاوەکو ئێستا مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتییان هەبووە و تەمەنیان لەنێوان 17 بۆ 25 ساڵە و دۆسیەکانیان بۆ سەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆ دەگوازرێتەوە.


زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکووک بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەو کەسانە ئەمڕۆ پەیوەندییان پێوە دەکرێت و سبەی لە ئاکادیمیای پۆلیس چاوپێکەوتنیان لەگەڵ دەکرێت و دەست بە مەشق دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان