پزیشکێکی جوانکاریی پێست: پیاوانیش پێویستیان بە ئەنجامدانی جوانکاری هەیە

شەیری بکە لە:
پزیشکێکی جوانکاریی پێست: پیاوانیش پێویستیان بە ئەنجامدانی جوانکاری هەیە

د. ژووان ئەمجەد، پسپۆڕی جوانکاری و نەخۆشییەکانی پێست

ئاڤا نیوز

پزیشکێکی جوانکاری و نەخۆشییەکانی پێست پێیوایە ئەو پیاوانەی دەیانەوێت جوانکاری ئەنجام بدەن، پێویستە ڕیشیان لابدەن بۆ ئەوەی ڕووخساریان ڕوونتر دەربکەوێت و تێبینییەکیشی هەیە.

وێنە گەورەکە: لەنێو پیاوان و بەتایبەت ئافرەتان ئەنجامدانی جوانکاریی وەک فیلەر و بۆتۆکس لەم ساڵانەی دواییدا زۆر باوە، تاوەکو ئێستا نەتوانراوە میکانیزمێکی دیاریکراو بۆ ڕێکخستنی خولیای ئەنجامدانی ئەم جوانکارییانە دابنرێت.

لێدوانی تایبەت: د. ژووان ئەمجەد، پسپۆڕی جوانکاری و نەخۆشییەکانی پێست بە ئاڤای گوت: "کاتێک بمانەوێت فیلەر و بۆتۆکس بۆ چارەخوازێک ئەنجام بدەین، شێوەی ڕووخسارەکەی ڕەچاو دەکەین نەک تەمەنەکەی، چونکە ڕەنگە کەسێکی تەمەن 20 ساڵان پێویستی پێی هەبێت و یەکێکی تەمەن 30 ساڵان نا".

زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە لێککەوتەی نەرێنیی ئەنجامدانی فیلەر و بۆتۆکس لەکاتی پیربوون، د. ژووان ئەمجەد ئاماژە بەمە دەدات: "هیچ لێککەوتێکی نەرێنی نابێت، هەروەها فیلەر و بۆتۆکس دەکرێت وەک چارەسەری چەند نەخۆشییەک بەکاربهێندرێت. لەوانە بۆتۆکس دەکرێت بۆ چارەسەری سەرئێشەی درێژخایەن، ئاقرەقکردنەوەی بەردەوامی نێو لەپی دەست، ژێرەوەی پێ، ژێرباڵ و جووڵەی زۆری پێڵووی چاو بەکاربهێندرێت". 

گۆشەیەکی دیکە: "بەرلەوەی جوانکاریی بۆتۆکس و فیلەر بۆ ئافرەتان بکرێت، پێویستە مەیکئەپەکەیان لابدەن. پیاوانیش ئەگەر ڕیشیان هۆکار بێت بۆ ئەوەی نەتوانین ڕووخساریان بە دروستی ببینین، دەبێت لایبدەن". د. ژووان ئەمجەد وادەڵێت.

قووڵتر: ئەم خانمە پزیشکە سەبارەت بەوەی ئەو جوانکارییانەی بۆ چارەخوازانیان ئەنجامی دەدەن، بۆ خۆشیان ئەنجامی دەدەن؟. ڕوونی دەکاتەوە: "بەڵێ، ئەگەر پێویست بێت". 

ىۆچوونێکی دیکە: د. ژووان ئەمجەد، سەبارەت بەوەی پزیشکانی ئافرەت بەسەلیقەترن بۆ ئەنجامدانی جوانکاریی ڕووخسار، ڕای وایە: "گرنگ نییە ئەو پزیشکەی جوانکاری بۆ چارەخواز ئەنجام دەدات، پیاو یا ئافرەت بێت. توانای زانستی و لێهاتوویی گرنگە".

خاڵی سەرنج: "تێبینیم لەسەر ئەوە هەیە هێشتا هەندێک کەس پێی وایە، کاری جوانکاری تەنها بۆ ئافرەتە و بۆ پیاو نییە". پزیشکەکە ئەمەش دەڵێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان