مەلەوانی لە ڕووباری خاسەی کەرکووک قەدەغە دەکرێت

شەیری بکە لە:
مەلەوانی لە ڕووباری خاسەی کەرکووک قەدەغە دەکرێت

ڕووباری خاسەی کەرکووک. وێنە: ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

شارەوانیی شاری كەركووک مەلەوانی لەنێو ڕووبارێكی دەڤەرەكە قەدەغە دەكات.

 

وێنە گەورەكە: بۆ ڕێگریكردن لە خنكانی هاونیشتمانییان، شارەوانیی كەركووک بڕیاری قەدەغەكردنی مەلەوانی لەنێو حەوزی ئاوی ڕووباری خاسە دەدات و شوێنەكە سیاج دەكات و تابلۆی ئاگاداركردنەوەش دادەنێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: شارەوانی كەركووک ئاماژەی بەوە داوە كە پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی ڕووباری خاسە دەستی پێكردووە و پڕۆژەكە بریتییە لە دروستکردنی ناوچەی سەوزایی، دروستکردنی ڕێڕەوی ڕۆیشتن و ڕاکردن، دانانی ستوونی ڕووناکی، چاندنی نەمام و گوڵ کە لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی ئاسایشی خۆراک جێبەجێ دەکرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان