ئامێرێکی بایۆمەتری. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەرپرسێكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئاشكرای دەكات كە ئێستا نووسینگەکانی كۆمیسیۆن سەرقاڵی وردبینیكردنی ناوی كاندیدەكانن.
وێنە گەورەكە: كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، لەڕێگەی نووسینگەکانییەوە وردبینی لە ناوی ئەو كاندیدانە دەكات كە قبووڵ كراون بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
لێدوانی فەرمی: ئامانج عەزیز، بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانیی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بە ئاڤا نیوزی گوت: یەكێک لە مەرجەكانی تۆماركردنی هەر كاندیدێک هەبوونی كارتی بایۆمەتریی دەنگدانە هەر كەسێک ئەو مەرجە یاخود مەرجەكانی دیكەی نەبێت، ناوی تۆمار ناكرێ و دووردەخرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: دوای تەواوبوونی پرۆسەی وردبینیكردن، نووسینگەکانی كۆمیسیۆن، هەڵوێست دەدەنە نووسینگەی سەرەكی لە بەغدا و هەر كاندیدێک كێشەی لە مەرجەكان هەبێت، ئاماژەی پێدەدەن و دواجار ئەوان بڕیاری كۆتایی دەدەن.
ئەوەش بزانە: مەرجەكانی كۆمیسیۆن بۆ هەر تۆماركردنی ناوی كاندید بریتین لە كارتی بایۆمەتری هەبێت، لە سنووری بازنەی هەڵبژاردنەكە بێت، خەڵكی هەرێمی كوردستان بێت و تەمەنی لە سەرووی 20 ساڵ بێت.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دانانێت بە بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی
- کولتوور
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تابلۆیەک بە 121 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی لە کۆمەڵێک قەزا دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان درێژکرایەوە