درۆنێکی ڕووسیا حەوت کەس لە ئۆکراینا دەکوژێت

شەیری بکە لە:
درۆنێکی ڕووسیا حەوت کەس لە ئۆکراینا دەکوژێت

چەند پۆلیسێکی ئاگرکوژێنەوە خەریکی کوژاندنەوەی ئاگری هێرشەکەن. وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا دیجیتاڵ

 

سوپای ڕووسیا بە درۆن هێرشیکردە سەر شاری خارکیڤی ئۆکراینا و بەهۆیەوە حەوت کەس کوژران کە سیانیان منداڵن.

 

چیرۆکی سەرەکی: درەنگانی شەوی ڕابردوو درۆنێکی ڕووسیا هێرشیکردە سەر 15 باڵەخانە و شوێنی سیڤیل لە ڕۆژهەڵاتی شاری خارکیڤ کە بووە هۆی زیانێکی گەورەی گیانی و ماددیی، چەند باڵەخانەیەکیش گڕیانگرت و ئاگرێکی گەورە دروستبوو.

 

لێدوانی فەرمی: ئۆلێیە سینێهوبۆڤ، پارێزگاری خارکیڤ ڕایگەیاند، لەو حەوت کەسەی گیانیان لەدەستداوە سێ کەسیان منداڵن، تەمەنی یەکێکیان حەوت ساڵ و یەکێکی دیکە چوار ساڵ بووە، منداڵێکی ساواش لە هێرشەکەدا گیانی لەدەستداوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: هێزی ئاسمانی ئۆکراینا لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، بەرگریی ئاسمانی و گرووپە گەڕۆکەکانی ڕاوچی درۆنی ئۆکراینا، 23 درۆنی ڕووسیایان لە کۆی 31 درۆن لە ناوچەی خارکیڤ و ئۆدێسا خستووەتەخوارەوە.

 

شەیری بکە لە: