بەڕێوەبەری بازرگانی: ئەو ئاردەی دابەش دەکرێت کوالێتی زۆر باشە

شەیری بکە لە:
بەڕێوەبەری بازرگانی: ئەو ئاردەی دابەش دەکرێت کوالێتی زۆر باشە

جیاکردنەوەی بەشەخۆراکی مانگانە- وەزارەتی بازرگانی

ئاڤا نیوز 

 

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند، ئەو بەشە ئاردەی بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەکرێت، کوالێتی زۆر باشە و نانێکی زۆر جوانی لێ دروست دەکرێت.

 

لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا نیوزی گوت: گەنمی بەشە ئاردی شەشەم خۆماڵییە و پێش ئەوەی ببرێتە ئاشەکان تاقیکردنەوەی بۆ کراوە و هیچ گرفتێکی تێدا نییە و کوالێتیەکەی زۆر باشە.

 

زانیاریی زیاتر: ئەو دەنگۆیانەی باس لە خراپی بەشە ئاردی مانگانە دەکرێت ڕاست نییە، لەبەر ئەوەی ئاردێک باش نەبێت دابەشی ناکەین، خۆمان هەڵساین بە دروستکردنی نان لەو ئاردەی بەسەر هاووڵاتیان دابەش دەکرێت نانێکی زۆر جوانی لێ دروست کرا. نەوزاد شێخ کامیل وای گوت.

 

باکگراوند: هەر هاووڵاتیەک لە هەرێمی کوردستان مانگانە بڕی نۆ کیلۆ ئاردی بەر دەکەوێت، هەرێمی كوردستان بۆ بەشەخۆراکی مانگانە بە گشتی پێویستی بە 48 هەزار تۆن ئارد هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان