لە ئاکرێ زێڕینگەرێک پارە و زێڕی خەڵک دەبات و خۆی ون دەکات

شەیری بکە لە:

وێنەی ئاكرێ

ئاڤا دیجیتاڵ


لە قەزای ئاکرێ زێڕینگەرێک پارە و زێڕی بردووە و لە شوێنی زێڕ، "زێری ساختە"ـی بە خەڵک فرۆشتووە و خۆی ون دەکات. 

 

لێدوانی فەرمی: عیماد حوسێن، گوتەبێژی پۆلیسی ئاکرێ بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: 12 سکاڵا گەیشتووەتە دەستی پۆلیس و هەمووشیان لەسەر کەسێکی زێرینگەر تۆمارکراون بە ناوی "د . خ" کە تۆمەتبارە بە بردنی پارە و زێری خەڵک و فرۆشتنی "زێڕی ساختە" لە شوێنی فرۆشتنی زێڕ.


زانیاريی زیاتر: تاوەکو ئێستا هەشت بازنی ساختە لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوە پشتڕاستکراوەتەوە کە ئەو زێڕینگەرە بەناوی زێڕ بەخەڵکی فرۆشتووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە و بڕیاری دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارەکە دەرکراوە، بەڵام بەپێی زانیارییەکان ناوبراو هەرێمی کوردستانی بەجێهێشتووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: