بریندارێکی تەقینەوەی تەنکییەکەی دهۆک گیانی لە دەستدا

شەیری بکە لە:
بریندارێکی تەقینەوەی تەنکییەکەی دهۆک گیانی لە دەستدا

دیمەنێک لە تەنکییەکە دوای ئەوەی تەقیوەتەوە و ئاگری گرتووە

ئاڤا نیوز

 

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی سووتاوی دهۆک ئاشكرای كرد، بریندارێکی تەقینەوەی تەنکییەکی نەوت گیانی لە دەستداوە.

 

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ پێنج شەممە، 25-7-2024، لە گەڕەکی ماڵتای دهۆک تەنکییەکی نەوت لەسەر بانی ماڵێک تەقییەوە، بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون و یەکێکیان گیانی لەدەستدا.

 

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی سووتاوی دهۆک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بریندارێکی تەقینەوەکەی ئەمڕۆ، کە منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵانە بەناوی ڕۆکان بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتاویەکەی گیانی لە دەستدا.

 

زانیاریی زیاتر: ئەوەی پێویست بووە لە چارەسەرکردنی بۆی کراوە، بەڵام ڕێژەی سووتاوییەکەی ٪90 بووە و گیانی لە دەست داوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان