پڕۆژەی ئەزموونیی کارەبای 24 کاتژمێری لە گەڕەکێکی هەولێر ڕاگەیێنرا

شەیری بکە لە:
پڕۆژەی ئەزموونیی کارەبای 24 کاتژمێری لە گەڕەکێکی هەولێر ڕاگەیێنرا

وێنەی گەڕەکەکە پاش ئەوەی کارەبای بوو بە 24 کاتژمێری- KRG

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ئەزموونیی کارەبای 24 کاتژمێری لە گەڕەکێکی هەولێر ڕادەگەیێنێت.

 

بۆچی گرنگە: ئامانج لێی دابینکردنی کارەبای نیشتمانی 24 کاتژمێرییە بۆ دانیشتووانی گەڕەکی شادی، کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای شاری هەولێر.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەم پڕۆژە ئەزموونییە یارمەتیدەری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت لەوەی باشتر لە پێویستی و داواکارییەکانی هاووڵاتییان تێبگات، تاوەکو لە ئایندەدا بتوانێت کارەبای 24 کاتژمێری بەشێوەیەکی کارامە بۆ تەواوی هەرێمی کوردستان دابین بکات.

 

ئەوەی پێوستە بیزانیت: بە هۆی ئەوەی پڕۆژەکە لە قۆناغێکی ئەزموونیدایە، هەماهەنگی پێویست لەگەڵ مۆلیدەکانی گەڕەک کراوە بە مەبەستی ڕێگریکردن لە ئەگەری پچڕانی کارەبا لە ناوچەکەدا.

 

لێدوانی فەرمی: ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەو پڕۆژەیە لەژێر چاودێری حکومەت بەرێوەدەچێت و سەرەتا وەکو تاقیکردنەوە ئەنجام دراوە و ماوەی چەند مانگێک چاودێری دەکەین.


زانیاریی زیاتر: دەمانەوێت سەرەتا بزانین کاتێک کارەبا 24 کاتژمێرە خەڵکەکە چۆن بەکاری دەهێنێت، ئێستا کار لە چەند گەڕەکێکی دیکەش دەکرێت و لە ماوەیەکی نزیکدا ئەوانیش تەواو دەبن و ئەمەش سوودی بۆ ژینگە دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان