ھەفتەی داھاتوو گرفتی پڕۆژەی ئاوی ئیفراز سێ چارەسەر دەبێت

شەیری بکە لە:
ھەفتەی داھاتوو گرفتی پڕۆژەی ئاوی ئیفراز سێ چارەسەر دەبێت

پرۆژەی ئاوی ئیفراز سێ لەکاتی نۆژەنکردنەوەدا

ئاڤا نیوز

 

بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ھەفتەی داھاتوو گرفتی پڕۆژەی ئاوی ئیفراز سێ بە تەواوی چارەسەر دەکرێت و کێشەی کەم ئاویش لە ھەولێر کەم دەبێتەوە.

 

وێنە گەورەکە: هەولێر سێ پڕۆژەی ئاوی ئیفرازی هەیە و ساڵانە بە هۆکاری جیاواز دەشکێن، ئیفراز سێ ساڵی 2007 کەوتووەتە کار و زیاتر لە ٪35 ئاوی خاوێنی سنووری هەولێر دابین دەکات.

 

لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "ھەفتەی داھاتوو گرفتی پڕۆژەی ئاوی ئیفراز سێ چارەسەر دەبێت و کێشەی کەم ئاوی کەم دەبێتەوە، بۆ بنبڕکردنی کەم ئاوی بەشێوەیەکی بنەڕەتی لە ھەولێر پێویستمان بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی ئیفراز چوار ھەیە".

 

بۆچی گرنگە: بەشێک لە کێشەکانی پڕۆژەی ئاوی ئیفراز سێ چارەسەرکراون، ھەفتەی داھاتوو پڕۆژەکە بەتەواوی دەکەوێتەوە کار، ئەمەش کاریگەری زۆر باشی دەبێت لەسەر کەمبوونەوەی کێشەی کەم ئاوی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان