ئەمساڵ ڕێککەوتنێکی دیکەی نێوان هەولێر و بەغدا جێبەجێدەکرێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز 

 

ئەمساڵ ڕێکەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بە تەرخان کردنی ڕێژەیەک لە کورسی زانکۆکانی هەردوولا بۆ قوتانیانی یەکتر دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.


وێنە گەورەکە: وەزارەتی خوێندانی باڵای هەرێمی کوردستان و عێراق ڕێکەوتوون لەسەر تەرخان کردنی ڕێژەی 5٪ کورسییەکانی زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان بۆ قوتابییانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق، تەرخانکردنی 5٪ کورسی زانکۆ حکومیەکانی عێراق بۆ قوتابییانی هەرێمی کوردستان.


لێدوانی فەرمی: د.خەتاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی خوێندن و پلاندانان لە وەزارەتی خوێندن باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: شاندێکی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەگەل وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق و ڕێکەوتن لەسەر وردەکاری و چۆنیەتی جێبەجێکردنی ئەو ڕێکەوتنە.


بۆچی گرنگە: لە ڕێگەی ئەم ڕێکەوتنە ژمارەیەکی زیاتر کورسی خوێندن لە زانکۆ حکومیەکان بۆ قوتابییانی هەرێمی کوردستان تەرخان دەکرێت، چونکە ژمارەی زانکۆ حکومیەکانی عێراق زیاترە لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان