گۆڕانكاری لە 618 ملیارەكەی بەغدا دەكرێت

شەیری بکە لە:
گۆڕانكاری لە 618 ملیارەكەی بەغدا دەكرێت

وێنەی دراوی عێراقی. وێنە: ئاڤا

ئاڤا دیجیتاڵ

 

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، بڕی ئەو پارەیەی لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت بەردەوام دەبێت تا یاسای بودجە هەموار دەکرێتەوە، بەڵام بڕی پارەکە گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

 

بۆچی گرنگە: حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لەسەر ئەوە رێککەوتوون مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابین بکرێت تا هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی ساڵی 2024ـی عێراق بەمەبەستی ئەوەی مووچە دوانەکەوێت.

 

لێدوانی فەرمی: "مەرج نییە ئەو بڕەی بەغدا دەینێرێت 618 ملیار دینار بێت، بەڵکو بەگوێرەی خەرجی مانگانەی حکومەتی فیدڕاڵ لە خەرجی ڕاستەقینە دەبێت، واتا دەشێت زیاتر لەو بڕە یان کەمتر لەو بڕە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت"، دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمەی بە ئاڤا نیوز گوت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان مانگانه‌ بۆ خه‌رجی مووچه‌ پێویستی به‌ 913 ملیار دیناره‌، ناردنی ئەو 618 ملیار دینارەی حکومەتی فیدڕاڵی تەنیا 65%ـی کۆی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنێت، بۆیە حکومەتی هەرێم بە داهاتی ناوخۆ، کە بڕەکەی 320 ملیار دینارە، ئەو کورتهێنانە پڕ دەکاتەوە.

شەیری بکە لە: