تورکیا بە تەنز وەڵامی هەڕەشەکانی وەزیرێکی یۆنان دەداتەوە

شەیری بکە لە:
تورکیا بە تەنز وەڵامی هەڕەشەکانی وەزیرێکی یۆنان دەداتەوە

یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا

ئاڤا نیوز

وەزیری بەرگریی تورکیا بە تەنزەوە وەڵامی هەڕەشەکانی وەزیرێکی یۆنان دەداتەوە و دەڵێت : "تەنیا وەک گەشتیارێک دەتوانێت سەردانی تورکیا بکات".

چیرۆکی سەرەکی: یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا، وەڵامی هەڕەشەی ئەدۆنیس جۆرجیادێس، وەزیری تەندروستیی یۆنانی دایەوە کە ڕایگەیاندبوو؛ "لە شەوێکدا لە ناکاو بە فڕۆکەی ئێف-35 ەوە دێینە تورکیا".   

لێدوانی فەرمی: بەرلەوەی بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمانی تورکیا بکات، لە وەڵامی ڕۆژنامەنووسان کە ئایا  ئەدۆنیس جۆرجیادێس دەتوانێت بێت؟ یەشار گولەر گوتی: ساڵانە 60 ملیۆن گەشتیار سەردانی تورکیا دەکات، کەی ویستی تەنیا وەک گەشتیار دەتوانێت بێت". 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان