ئاگری کەمپی هەرشەم یەک کۆنترۆڵ کرا

شەیری بکە لە:
هەواڵی خێرا

دیمەنێکی ساتی ئاگرەکە- ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


ئەو ئاگرەی لە کەمپی ئاوارەکانی هەرشەم یەک لە هەولێر کەوتەوە، کۆنترۆڵ کرا.


چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ ئاگرێک لە کەمپی هەرشەم یەک لە شاری هەولێر کەوتەوە، بەهۆیەوە 12 کەرەڤان سوتان کە نۆ خێزانیان تیادا نیشتەجێبوو.


لێدوانی فەرمی: کافی عەبدولقادر، ئەفسەر لە بەرگریی شارستانی هەولێر بە ئاڤانیوزی گوت: بە حەوت تیم بەشداریمان کرد لە کۆنترۆڵ کردنی ئاگرەکە و ئەم رووداوە هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.


زانیاریی زیاتر: لە کەمپی هەرشەم یەک 249 خێزان نیشتەجێن کە زۆربەیان خەڵکی شنگال و بەعاج و دەشتی نەینەوان.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: