پچڕانی بەردەوامی کارەبا دانیشتووانی چەند شارۆچکەیەکی نەجەفی هێناوەتە سەر شەقام

شەیری بکە لە:
خۆپێشاندەران ڕێگەیان داخستووە - وێنە؛ سۆمەرییە

خۆپێشاندەران ڕێگەیان داخستووە - وێنە؛ سۆمەرییە

ئاڤا نیوز

 

بەهۆی نەبوون و پچڕانی بەردەوامی کارەبا شەوی ڕابردوو دانیشتووانی شارۆچکەی میشخاب ڕێگەی سەرەکیی شارۆچکەکەیان داخست و ئەمڕۆش لە شارۆچکەی حوریە بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەکانەوە خۆپێشاندەران بە سووتاندنی تایە ڕێگە سەرەکییەکانیان داخست.

 

وێنە گەورەکە: خراپی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان بە دیاریکراویش نەبوون و پچڕانی بەردەوامی کارەبا لەم گەرمای هاوینە، لە چەند ناوچەیەکی جیا جیای عێراق هاووڵاتیانی هێناوەتە سەر شەقامەکان و دەستیان بە خۆپێشاندان و داخستنی ڕێگە سەرەکییەکان کردووە.

 

چی ڕوودەدات: دەیان هاووڵاتی شارۆچکەی حوریە لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای نەجەف بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان لەناوەڕاستی شەقام ئاگریان کردووەتەوە و ڕێگەی سەرەکییان داخستووە.

 

هۆکارە زانراوەکان: نەبوون و پچڕانی بەردەوامی کارەبا، ئاوی خواردنەوە و خراپیی خزمەتگوزارییەکان هۆکاری ئەو ناڕەزایەتییانەیە و خۆپێشاندەرانیش داوای سزادانی بەرپرسانی گەندەڵی شارۆچکەکە دەکەن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوونەتەوە، بەشێک لە ناوچە و شارەکان پلەی گەرمی 50 پلەی سەدی تێدەپەڕێنێت،  تاوەکو دێت کێشەی کەمیی کارەبا زیاد دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ