لە دهۆک بەهۆی تەقینەوەی تەنکییەکی نەوت دوو کەس بریندار بوون

شەیری بکە لە:
لە دهۆک بەهۆی تەقینەوەی تەنکییەکی نەوت دوو کەس بریندار بوون

دیمەنێک لە تەنکییەکە دوای ئەوەی تەقیوەتەوە و ئاگری گرتووە

ئاڤا نیوز

تەنکییەکی نەوت لەسەربانی ماڵێک لە دهۆک دەتەقێتەوە و بەهۆیەوە دوو کەس بریندار دەبن.

لێدوانی فەرمی: بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی دهۆک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، لە گەڕەکی ماڵتای دهۆک تەنکییەکی نەوت لەسەر بانی ماڵێک تەقیوەتەوە، بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون و گوزاراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

زانیاریی زیاتر: بەهۆی تەقینەوەکەوە ئاگرکەوتووەتەوە، بەڵام تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ  کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان