لە ئەمریکا گوشار دەخرێتە سەر "دۆستەکانی ئۆپیک"

شەیری بکە لە:
لە ئەمریکا گوشار دەخرێتە سەر "دۆستەکانی ئۆپیک"

لۆگۆی ئۆپیک و دانیشتنێکی کۆنگرێسی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

لە ئەمریکا پڕۆژەیاسایەک ئامادە دەکرێت، بە ئامانجی سزادان و دانانی گوشار لەسەر ئەو کۆمپانیایانەی لەگەڵ ڕێکخراوی ئۆپیک هەماهەنگی دەکەن و نرخی نەوت بەرزدەکەنەوە.

چیرۆکە سەرەکییەکە: ئەندامە دیموکراتەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا، پڕۆژەیاسایەکیان پێشکەش کردووە بۆ سزادانی کۆمپانیاکانی نەوتی وڵاتەکەیان، ئەگەر دەرکەوت لەگەڵ ڕێکخراوی ئۆپێک دەستیان هەبووە لە بەرزکردنەوەی نرخی نەوت.

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆیتەرز، لە پڕۆژەیاساکەدا هاتووە، ئەگەر بەڵگەی تەواو لەبەردەست لیژنەی بازرگانی فیدراڵی ئەمریکا هەبوو، کە هەر کۆمپانیایەک هاوکاری ئۆپیکی کردبێت لە بەرزکردنەوەی نرخی نەوت، ئەوا مۆڵەتی گرێبەستی نوێی بۆ کارکردن لە کێڵگە نەوتی و گازییەکانی ئەمریکا پێ نەدرێت.

زانیاریی زیاتر: لیژنەی بازرگانی فیدراڵی ئەمریکا سکۆت شیفڵد، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای پایۆنێر ناشیۆناڵ ریسۆرسزی تۆمەتبارکردووە بەوەی لە مانگی ئایاردا سەدان نامەی لەگەڵ بەرپرسانی ئۆپێک گۆڕیوەتەوە بۆ ئەوەی دەستکاری نرخی نەوت بکەن و بەرزی بکەنەوە. 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەرفەتێک نییە بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاساکە، چونکە کۆمارییەکان زۆرینەن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، بۆیە ئەوەی لە پڕۆژەیاساکەدا دەخوێنرێتەوە ئەوەیە، بەشێک لە ئەندامانی کۆنگرێس دەیانەوێت گوشار بخەنە سەر کۆمپانیاکانی نەوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان