سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا بۆ یەکەمجار سەردانی چین دەکات

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا بۆ یەکەمجار سەردانی چین دەکات

جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا

ئاڤا نیوز

 

جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا سەردانی چین دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

وێنە گەورەکە: سەردانەکە لە سەر بانگهێشتی لی کیانگ، سەرۆکوەزیرانی چینە و ماوەی پێنج ڕۆژ دەخایێنێت. ئەمە دەبێتە یەکەمین سەردانی مێلۆنی بۆ چین لەوەتەی بووەتە سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا. 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماو نینگ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاندووە، سەردانە فەرمییەکەی مێلۆنی لە ڕۆژی 27-7-2024 تاوەکو 31-7-2024 دەخایەنێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵی ڕابردوو ئیتاڵیا لە پڕۆژەی 'پشتێنە و ڕێگا'ـی چین کشایەوە، کە پڕۆژەیەکی ئابووری و بازرگانیی جیهانییە و ئیتاڵیا تاکە وڵاتەی گرووپی جی7 بوو تێیدا بەشدار بوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ