لە نەجەف بەهۆی پچڕانی كارەباوە خۆپیشاندانە

شەیری بکە لە:
لە نەجەف بەهۆی پچڕانی كارەباوە خۆپیشاندانە

وێنەی خۆپیشاندانەکە- میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز


 بە هۆی نەبوونی کارەبا و پچڕانی بەردەوامی، لە قەزایەكی سه‌ر به‌پارێزگای نه‌جه‌ف بەشێک لە هاووڵاتییان خۆپیشاندان دەکەن، ڕێگەی سه‌ره‌كی قه‌زاكه‌یان داخستووە.


وێنە گەورەکە: بەم گەرمای هاوینە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی لە زۆربه‌ی ناوچەکانی عێراق دابەزیوە، پچڕانێکی زۆری هەیە و ڕۆژانە دەگاتە 20 جار.


چی ڕوودەدات: خۆپیشاندەران ڕێگەی سەرەکی قه‌زای میشخابیان لە پارێزگای نەجەف بە سووتاندنی تایە داخستووە، داوای خزمەتگوزاری دەکەن بەتایبەت کارەبا.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە پارێزگاكانی نێوەڕاست و خوارووی عێراق پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە، بەشێک لە ناوچە و شارەکان پلەی گەرمی 50 پلەی سەدی تێدەپەڕێنێت،  تا دێت کێشەی کەمی کارەبا زیاد دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: