نەتانیاهۆ: هێرشەکەی حەوتی ئۆکتۆبەر وەک هێرشەکەی 11ی سێپتێمبەر بوو

شەیری بکە لە:
نەتانیاهۆ: هێرشەکەی حەوتی ئۆکتۆبەر وەک هێرشەکەی 11ی سێپتێمبەر بوو

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

ئاڤا نیوز


سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆنگرێسی ئەمریکایە، بۆ جاری چوارەم گوتارێک لەسەر دۆخی ئیسرائیل و هێرشەکەی حەماس پێشکەش دەکات.


لێدوانی فەرمی: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆنگرێس گوتی:" پێویستە ئەمریکا و ئیسڕائیل پێکەوە دژی تیرۆر بوەستنەوە و هێرشەکەی حەوتی ئۆکتۆبەر لە ئیسرائیل هێندەی هێرشەکەی 11 سێپتێمبەر بوو، دۆخی ناوچەکە خراپە و ئاڵۆزە".


زانیاریی زیاتر:"ستایشی هەوڵەکانی جۆ بایدن دەکەین بۆ پشتیوانی و هاوکارییە خێراکانی بۆ وڵاتەکەمان، ئێمە هاوکاریی تەواوی ئەمریکا بۆ وڵاتەکەمان دەبینین، بووینە قوربانی گرووپە تیرۆریستی و ترسناکەکان کە دەیانەەوێت ناوچەکە بشێوێنن".


وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە شەڕ لەنێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززەی فەلەستین بەردەوامە، تائێستا دەیان هەزار کەس کوژراون و برینداربوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: