گۆڕان:  گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوەمان بۆ خۆڕێکخستنەوە بەردەوامە

شەیری بکە لە:
گۆڕان:  گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوەمان بۆ خۆڕێکخستنەوە بەردەوامە

لۆگۆی بزووتنەوەی گۆڕان

ئاڤا نیوز


بزووتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیێنێت، گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوەیان لەگەڵ چەند لایەن و ژمارەیەک کەسایەتی بۆ کاری پێکەوەیی لەناو گۆڕان و خۆئامادەکردن و خۆڕێکخستنەوە بەردەوامە.


وێنە گەورەکە: بزووتنەوەی گۆڕان، لە یادی پانزە ساڵەی سەرکەوتنیان لە خولی سێیەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیێنراوێک بڵاو دەکاتەوە و داوای خۆڕێکخستنەوە و بەهێزبوونەوە دەکات.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوەکەدا بزووتنەوەکە دەڵێت، گۆڕان ماڵی هەمووانە و پڕۆژەیەکە بۆ کاری پێکەوەیی و بەهێزکردنەوەی سەنگەری بەرگریکردن لە مافەکانی خەڵک، "ئومێدەوارین هەموان بەیەکەوە پڕۆژەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان بەهێزبکەینەوە".


زانیاریی زیاتر: گۆڕان هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە گرنگ وەسف دەکات، داواش لە هاووڵاتیان دەکات بەشدارییەکی کاریگەر لە هەڵبژاردندا بکەن و دەڵێت، "ئەم هەڵبژاردنە دەرفەتێکی چارەنوسسازە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان