وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشکردنی زەوی خانەنشینانی ئاگادار دەكاتەوە

شەیری بکە لە:
وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشکردنی زەوی خانەنشینانی ئاگادار دەكاتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان- وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز


وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان، ئاگاداری سەرجەم خانەنشینانی وەزارەتەکەی دەكاتەوە بۆ وەرگرتنی فۆڕمی دابەشكردنی زەوی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی لە شار و شارۆچكەكان بكەن.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی 27 ی ئاداری ڕابردوو سەرۆکوەزیران بارزانی بڕیاری دا بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سوودمەند نەبوو، ئێستاش حکومەتی هەرێم دەستی کردووە بە دابەشکردنی فۆرمی وەرگرتنی زەوی بەسەر فەرمانبەران.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: ئاگاداری سەرجەم خانەنشینان دەکەینەوە کە لە ڕۆژی یەکشەممە 28-07-2024، دەتوانن سەردانی بەڕێوبەرایەتی خانەنشینی پەیوەندیدار لە شار و شارۆچکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی.


زانیاریی زیاتر: فۆڕمەکە تەنیا ئەو خانەنشینانە دەگرێتەوە کە لە ژیاندا ماون، تەنيا ئەو خانەنشینانە دەتوانن فۆڕمی وەرگرتنی زەوی پڕ بکەنەوە کە پێشتر بەهیچ جۆرێک سودمەند نەبوون لە وەرگرتنی زەوی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان