ئاسایشی دهۆک: بچووکترین بەکارهێنەری ماددە هۆشبەرەکان لە مەکسیک نییە و لە دهۆکە

شەیری بکە لە:
ئاسایشی دهۆک: بچووکترین بەکارهێنەری ماددە هۆشبەرەکان لە مەکسیک نییە و لە دهۆکە

وێنەی ماددەی هۆشبەر. وێنە: گالووپ

ئاڤا دیجیتاڵ


بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دهۆک ڕایگەیاند، لەساڵی ڕابردوو زیاتر لە هەزار و 200 کەس لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون و بچووکترین بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەریش تەمەنی 12 ساڵە.


بۆچی گرنگە: ئامارەکەی ئاسایشی دهۆک زەنگێکی مەترسییە لەبارەی بەکارهێنەران و بازرگانانی ماددەی هۆشبەر بەوپێیەی ژمارەی دانیشتووانی پاڕێزگاکە تەنیا یەک ملیۆن و 292 هەزارە و ژمارەی دەستگیرکراوان دەکاتە ڕێژەی  0.09%ـی کۆی دانیشتووان.


لێدوانی فەرمی: ڕائید شڤان مەحمود، بەرپرسی هۆبەی یاسایی لە بنکەی ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دهۆک لە پانێڵێکی زانکۆیەکی دهۆک ڕایگەیاند، لە ساڵی 2023 دەستبەسەر 700 کیلۆ ماددەدا گیراوە.


گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ئاسایشی دهۆک دەڵێت، بچووکترین کەس لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراوە تەمەنی 12 ساڵە و بەمەش بچووکتیرن کەس لە وڵاتی مەکسیک نییە، بەڵکو لە دهۆک بووە و تووشی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر بووە.

شەیری بکە لە: