وەزارەتی کارەبا: سەرجەم تێبینییەکانمان لەبارەی مووچە چارەسەر کردوون

شەیری بکە لە:
وەزارەتی کارەبا: سەرجەم تێبینییەکانمان لەبارەی مووچە چارەسەر کردوون

تاوەرێکی کارەبا و شەددەیەک لە 25 هەزار دیناری عێراقی

ئاڤا نیوز


وەزارەتی کارەبا ڕایدەگەیێنێت، سبەی پێنچشەممە مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی وەزارەتەکە دابەش دەکرێت.


وێنە گەورەکە: بەهۆی دواکەوتنی خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەبا بۆ ماوەی 24 ڕۆژ لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە داهاتی ناوخۆ پارەی بۆ تەرخان کردوون.


ڕاگەیێنراوی فەرمی:
لە ماوەکانی ڕابردوودا بەردەوام وەزیری کارەبا لەگەڵ وەزیری دارایی و ئابووری و لایەنە پەیوەندارەکان لەسەر هێڵ بوون بۆ چارەکردنی خێرای کێشەکە، بە نووسراوی فەرمیش ئەو تێبینییانەی لە ڕاپۆرتی هەردوو دیوانی چاودێریی فیدراڵی و هەرێمدا هاتبوونن چارەسەر کراون.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوتەی وەزارەتی كارەبا، خەرجیی مووچە و تەواوی شایستە داراییەكانی پۆلیسی كارەبای هەرێم لەسەر میلاكی وەزارەتی کارەبا بۆ سەر میلاكی وەزارەتی ناوخۆ گواستراوەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ