ڕاگرتنی باجى میوانخانە و چێشتخانەکان کاریگەری لەسەر کەرتی گەشتیاری دەبێت

شەیری بکە لە:

ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز


ڕاگرتنی باج لەسەر میوانخانە و چێشتخانەکان، لە لایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، کاریگەری لەسەر پێشكەوتنی کەرتی گەشتیاری دەبێت.


وێنە گەورەکە: لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران بارزنی، باج لەسەر سەمونخانە و نانەواخانەکان، میوانخانە و چیشتخانەکان، زەوییە بەتاڵەکان و %5 ی باجی نەخۆشخانە ئەهلییەکان ڕاگیرا.


لێدوانی فەرمی: ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت:" ڕاگرتنی باجی %10 ی سەر میوانخانە و چێشتخانەکان  بۆ کەرتی گەشت و گوزار گرنگ بوو، ئەمە دەبێتە دەرفتێک بۆ بوژانەوەی  کەرتی گەشت وگوزار.


زانیاریی زیاتر: ئەم بڕیارە مەترسی داخستنی بەشێک لە میوانخانە وچێشتخانە چوار ئەستێرە و پێنج ئەستێرەکانی نەهێشت و بەم کوالێتییە دەمێننەوە، جگە لەوەی باری سەرشانی گەشتیارانی سوکترکرد ئەمەش وادەکات گەشتیاری زیاتر ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکات".


زانیاريی بەدەستهاتوو: داهاتی کەرتی گەشتیاری لەهەرێمی کوردستان %500 زیادیکردووە، %15 ی داهاتەکە بۆ کەرتی گەشت و گوزار خەرج دەکرێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان