پڕۆژەی ئاوی دەربەندی ڕانیە تەواو دەكرێت

شەیری بکە لە:
پڕۆژەی ئاوی دەربەندی ڕانیە تەواو دەكرێت

پرۆژەی ئاوی دەربەندی ڕانیە- وێنە: KRG

ئاڤا نیوز


پڕۆژەی ئاوی دەربەندی ڕانیە 80٪ تەواو بووە، بەوەش کێشەی کەمئاوی بە تەواوی لەو سنوورە چارەسەر دەبێت.


وێنە گەورەكە: پڕۆژەی ئاوی دەربەندی ڕانیە لە ساڵی 2004 بڕیاری دروستکردنی دراوە بە هۆکاری جیاواز سێ جار فەرمانی گۆڕانکاریی تێدا دراوە، بەڵام ئەمجارە لە چوارچێوەی کارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی پێ کردووەتەوە و پڕۆژەکە تەواو دەکرێت.


بۆچی گرنگە: پڕۆژەکە کێشەی ئاو بە تەواوی لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین و قەزای چوارقوڕنە و حاجیاوا و چەند ناحیەیەکی ئەو سنوورە چارەسەر دەکات.


لێدوانی فەرمی: سەلام عومەر، بەڕێوەبەری ئاوی ڕاپەرین بە ئاڤا نیوزی گوت:ئەگەری زۆرە لە کۆتایی ئەمساڵ پڕۆژەی ئاوی دەربەندی ڕانیە کۆتای بێت و بکەوێتە خزمەتی هاونیشتمانیانی سنوورەکە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: گوژمەی پڕۆژەکە نزیکەی 300 ملیۆن دۆلارە و لەسەر بوودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزارە.


خاڵی ئەرێنی: جگە لە چارەسەری کێشەی کەمئاوی، بە تەواوبوونی پرۆژەکە چەندین بیری ئاو کە ئێستا بەکاردەهێنرێن پڕدەکرێنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان