فەرمانبەرانی سنووری ماددەی 140 لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن

شەیری بکە لە:
فەرمانبەرانی سنووری ماددەی 140 لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن

دیمەنی زەوییەکی بەتاڵی سنووری پارێزگای سلێمانی،

ئاڤا نیوز

لەم ساڵدا پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکات، ئەو فەرمانبەرانەی سەر بە وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانن و شوێنی ئەرکیان لە سنووری ناوچە دابڕێنراوەکانە دەتوانن فۆڕمی وەرگرتنی زەوی پڕبکەنەوە.

 

وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێم دەستیکردووە بە دابەشکردنی فۆرمی وەرگرتنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی و نزیکەی 200 هەزار فەرمانبەر سوودمەند دەبن. 

 

لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولوود، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی بە ئاڤا نیوزی گوت: "هەر فەرمانبەرێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەرکەکەی لە سنووری ناوچە دابڕێنراوەکانە و  کارتی زانیاریی سەر بە هەرێمی کوردستانە، دەتوانێت فۆڕمی وەرگرتنی زەوی پڕبکاتەوە و سوودمەند بێت".

 

خاڵە ئەرێنییەکان: ئەو فەرمانبەرانە لە نزیکترین شوێنی جوگرافی خۆیان لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن، ئەگەر لە سنووری ماددەی 140 نیشتەجێ بن، لەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی هەرێمی کوردستانن زەویان بۆ تەرخاندەکرێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئامادەسازییەکان بۆ دابینکردنی زەوی بۆ فەرمانبەران بەردەوامە، لە هەولێر 95%ی زەوییەکان ئامادەکراون بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەران.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ