سەرۆکوەزیران بارزانی خانوویەک بە دیاری دەبەخشێتە دایکە شەمێ

شەیری بکە لە:
باوەشی سەرۆکوەزیران بارزانی و دایە شەمێ

باوەشی سەرۆکوەزیران بارزانی و دایە شەمێ

ئاڤا نیوز

 

سەرۆكوەزیران بارزانی لە سنووری پارێزگای دهۆک خانوویەکی بە دیاری بەخشییە دایکە شەمێ کە خاوەنی 35 شەهیدە. 

 

وێنە گەورەكە: دایكە شەمێ، خاوەنی 35 شەهیدە و ڕۆژی چوارشەممە 24-07-2024 عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک سەردانی كرد و كلیلی ئەو خانووەی ڕادەست كرد كە بە فەرمانی سەرۆكوەزیران بارزانی لەنێو شاری دهۆک بۆی كڕاوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: شه‌مێ دێرۆ حه‌سه‌ن، 69 ساڵ، له‌ هێرشی چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بۆ سەر قه‌زای شنگال، پێنج كوڕی به‌ هاوسه‌ر و منداڵه‌وه‌ گیانیان لەدەست دا و بێسەروشوێن بوون بەهۆیەوە بە دایكی قوربانییانی شنگال ناسراوە.

شەیری بکە لە: