پێشبینیی زانا هۆڵەندییەکە ترس لە نێو دانیشتووانی ئەسکەندەرییە بڵاودەکاتەوە

شەیری بکە لە:
فرانک هۆگریبس، زانای بوومەلەرزەزانی هۆڵەندی  - شاری ئەسکەندەرییەی میسڕ

فرانک هۆگریبس، زانای بوومەلەرزەزانی هۆڵەندی - شاری ئەسکەندەرییەی میسڕ

ئاڤا نیوز

 

بەهۆی پێشبینیی ڕووداوی بوومەلەرزە، ترس و دڵەڕاوکێی زۆر لە نێو دانیشتووانی شاری ئەسکەندەرییەی میسڕ بڵاوبووەتەوە.

 

چیرۆکی سەرەکی: فرانک هۆگریبس، زانای بوومەلەرزەزانی هۆڵەندی جارێکی دیکە پێشبینی ڕوودانی بوومەلەرزە دەکات و و تسونامی لە دەریای ناوەڕاست ڕووبدات و هەزاران قوربانی لێبکەوێتەوە،

 

لێدوانی فەرمی: فرانک هۆگریبس دەڵێت: بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.2 پلەی ڕێختەر دوورگەی کریتی یۆنان دەهەژێنێت و کاردانەوەی لە تەواوی دەریای ناوەڕاست بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بەهۆی ئەو پێشبینییەوە ترس و دڵەڕاوکێ لە نێو دانیشتووانی ئەسکەندەرییەی میسڕ بڵاوبووەتەوە، ترسیان هەیە تسونامی لە شارەکەیان ڕووبدات، ئەوەش لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی میسڕ بڵاوبووەتەوە، کە پێشبینی دەکەن لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تسونامی ڕووبدات. 

 

لەلایەکی دیکەوە: زانایانی جیۆلۆجی پێشبینییەکانی ئەو زانا هۆڵەندییە ڕەتدەکەنەوە و دەڵێن "هیچ بنچینەیەکی زانستی نییە، هەروەها ئەو پێشبینییانەی ئەو زانا هۆڵەندییە دەیکات بەشێکی زۆر کەمی راست دەردەچێت".

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان