بۆریس جۆنسن بۆ تەکەر کارڵسن: ناپاکیيت کرد

شەیری بکە لە:
بۆریس جۆنسن بۆ تەکەر کارڵسن: ناپاکیيت کرد

سەرچاوەی وێنە: گێتی

ئاڤا دیجیتاڵ 


کاردانەوەکانی چاوپێکەوتنەکەی تەکەر كارڵسن، رۆژنامەوانی بەناوبانگی ئەمریکی لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین سەرۆكی ڕووسیا بەردەوامن، ئەمجارەیان بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا هاتەدەنگ. 


وێنە گەورەکە: بەر لە چەند رۆژێک تەکەر کارڵسن رایگەیاند، چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا کردووە، چاوپێکەوتنەکە لە رۆژی هەینی 9-2-2024 بڵاوکرایەوە، ئەمە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و ڕەخنەی زۆر لەو رۆژنامەوانە گیرا. 


بۆچی گرنگە: کارڵسن لەسەر ئەوەی کە ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی ئەمریکا لە هاوکاریکردنی ئۆکراینا لە دژی ڕووسیا گرتبوو، لە وڵاتەکەی دەرکرا، ئەو داوای رەخنەی ئەوەی هەبوو کە پارەی خەڵکی ئەمریکا وەک هاوکاری دەدرێتە ئۆکراینا، جیا لەوانەش ئەمە یەکەم چاوپێکەوتنی پووتین بوو لەگەڵ میدیای رۆژئاوا. 


لێدوانی فەرمی: لە پارچە ڤیدیۆیەکدا کە ماڵپەڕی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، بۆریس جۆنسن دەڵێت: ئەو پرسیاری قورسی لە پووتین نەکرد، پرسیاری ئەوەی نەکرد کە بۆچی ئەو هەموو چەکە پێشکەوتووەی لە شەڕی ئۆکراینا بەکارهێنا و دڕندانە خەڵکی بێتاوان و سڤیلی کوشت، ئەو ناپاکی لە بینەرەکانی کرد. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: