تاكسیی میتەر لە هەرێمی كوردستان كاری پێدەكرێت

شەیری بکە لە:
ئامێری تاکسیی میتەر

ئامێری تاکسیی میتەر

ئاڤا نیوز 

 

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لەگەڵ چەند كۆمپانیایەک لە گفتوگۆدایە بۆ پێدانی مۆڵەت سەبارەت بە كارپێكردنی تاكسیی میتەر لە هەرێمی كوردستان.

 

وێنە گەورەكە: ڕۆژی چوارشەممە 24-07-2024 ڕۆژنامەی وەقایعی كوردستان، ڕێنمایی ژمارە (1)ـی ساڵی 2024ـی تایبەت بە كاركردن و وەگەڕخستنی ئامێری تاكسیی میتەر و ڕێككارەكانی پێدانی مۆڵەت بڵاو كردەوە، بەمەش لەمەودوا لە هەرێمی كوردستان تاكسی میتەر ڕێگەپێدراو دەبێت و لەلایەن كۆمپانیای تایبەتمەندەوە سەرپەرشتی دەكرێت.

 


لێدوانی فەرمی: دیلان ڕەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: نرخەكانی تاكسیی میتەر بەپێی دووری و كات جێگیر دەكرێن و ئێستا لەگەڵ دوو كۆمپانیا لە گفتوگۆداین بۆ گرێبەست و پێدانی مۆڵەت، شێوازی بەستن و جۆری ئامێرەكە و مامەڵەی كۆمپانیا و شۆفێرەكان بەشێكە لە ناوەڕۆكی گفتوگۆكانمان، هەوڵ دەدەین لە نزیكترین كاتدا تاكسیی  میتەر دەستبەكاربێت.

 

بۆچی گرنگە: كارپێكردنی  تاكسیی میتەر، دەبێتە هۆی نەهێشتنی ناهاوسەنگی لە نرخی گواستنەوەی تاكسی و مامەڵەكردنی نێوان شۆفێر و تاكسی  لەسەر نرخی گواستنەوەكە، جێگیربوونی ئەو نرخانە بە شێوەیەكی ستاندارد و پشتبەستوو بە پێوەرە نێودەوڵەتییەكان دەبێت.

شەیری بکە لە: