دوو لە ڕێککەوتنە ئابوورییەکانی ماڵی کوردستان لە داڤۆس جێبەجێدەکرێن

شەیری بکە لە:
دوو لە ڕێککەوتنە ئابوورییەکانی ماڵی کوردستان لە داڤۆس جێبەجێدەکرێن

وێنەیەکی ماڵی کوردستان لە داڤۆسی سویسرا

ئاڤا دیجیتاڵ


سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕایگەیاند، دوو ڕێککەوتن کە لە ماڵی کوردستان لە داڤۆس لەگەڵ ئیمارات و ئۆکراینا واژۆکراون کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە.


بۆچی گرنگە: بەشداریکردنی ئەمساڵی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی ئابووری جیهان جیاواز بوو چونکە بۆ یەکەمجار ماڵی داڤۆس کرایەوە و ژمارەیەک سەرمایەداری کورد بەشداریانکرد و توانییان چەند گرێبەستێکی ئابووریی و بازرگانی لەگەڵ سەرمایەدارانی وڵاتانی دیکە واژۆ بکەن. 


لێدوانی فەرمی: "کردنەوەی ماڵی کوردستان لە داڤۆس دەرگایەکی فراوانتری بۆ هەرێمی کوردستان کردەوە، 75 کۆبوونەوە و چاوپێکەوتن لەنێوان وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دیکە ئەنجام دران"، د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ئەمەی ئاڤا نیوز گوت.


بە گوتەی د. محەممەد شوکری دوو ڕێککەوتن لەنێوان وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی وڵاتانی دەرەوە کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە کە یەکێکیان لەگەڵ وڵاتی ئیماراتە و ڕێککەوتنەکەی دیکەش لە بواری گەنمە لەگەڵ ئۆکراینایە.

شەیری بکە لە: