ئاڤا نیوز زانیاریی نوێ لەبارەی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
ئاڤا نیوز زانیاریی نوێ لەبارەی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان ئاشکرا دەکات

ژمارەیەک یەکەی نیشتەجێبوونی هەولێر. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، ڕێککارە کارگێڕی و یاساییەکان بۆ دانانی بەردی بناغەی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان تەواو بوونە.

 

وێنە گەورەکە: ساڵی 2022، سەرۆکوەزیران بارزانی، بڕیاری دا 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان لە سنووری سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دروست بکرێن و نزیکەی 160 هەزار کەسیش فۆرمی بۆ وەرگرتنی ئەو یەکانە تۆمار پڕکردووەتەوە.

 

بۆچی گرنگە: کرێنشینان بە بڕە پارەیەکی کەمی مانگانە و قیستی درێژخایەن دەبنە خاوەن یەکەی نیشتەجێبوونی خۆیان و لە کرێچیێتی ڕزگاریان دەبێت.

 

لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان بە ئاڤا نیوزی گوت: بڕیاری سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان و هەژاران بە زووترین کات جێبەجێ دەکرێت و چاوەڕێی وەبەرهێنەران دەکەین پڕۆپۆزەلی خۆیان پێشکەش بکەن تا دەست بە دروستکردنیان بکرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان