سەرۆكوەزیران بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی وەرزشیی دهۆک دەكات

شەیری بکە لە:
سەرۆكوەزیران بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی وەرزشیی دهۆک دەكات

گرافیک: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

بە بۆنەی سەركەوتنی یانەی وەرزشیی دهۆك بۆ نوێنەرایەتیی یانەكانی عێراق لە جامی كەنداو، سەرۆكوەزیران بارزانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی یانەكە دەكات.

 

وێنە گەورەكە: ئێوارەی ئەمڕۆ، لەنێو یاریگەی شەعب لە بەغدا، یانەی دهۆک لە یارییەكی تۆپی پێدا، بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر بەسەر یانەی نەجەف سەركەوت و بەمەش بووە نوێنەری عێراق لە جامی كەنداو.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆكوەزیران بارزانی لە پەیامێكیدا ڕایگەیاند: بە بۆنەی بردنەوە و سەركەوتنی یانەی وەرزشیی دهۆك و سەركەوتنی بۆ نوێنەرایەتیی یانەكانی عێراق لە جامی كەنداو، گەرمترین  پیرۆزبایی لە سەرۆک و تەواوی وەرزشوان و هەوادارانەی یانەی وەرزشیی دهۆك دەكەم و هیوای سەركەوتن و پێشكەوتنی زیاترە بۆ یانەی دهۆك و تەواوی یانەكانی كوردستان  دەخوازم، هیوادارم هەردەم پێشەنگ بن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: