ترەمپ بەتامەزرۆییەوە چاوەڕێی نەتەنیاهۆ دەکات

شەیری بکە لە:
ترەمپ بەتامەزرۆییەوە چاوەڕێی نەتەنیاهۆ دەکات

دیمەنی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهو لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، گرافیک ئاڤا

ئاڤا نیوز


بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نەتانیاهو  لەگەڵ جۆ بایدن کۆببێتەوە، ترەمپیش بۆ ئۆفیسەکەی بانگهێشتی دەکات.

 

وێنە گەورەکە: بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە 25-07-2024، بنیامین نەتانیاهو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆشکی سپی چاوی بە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بکەوێت دوای چاکبوونەوەی لە نەخۆشی Covid-19،  ترەمپیش بانگهێشتی کردووە بۆ ئۆفیسەکەی خۆی لە ویلایەتی فلۆریدا.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: ترەمپ لە سۆشیال میدیای خۆی نووسیویەتی: بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی پێشوازیکردنم لە بیبی نەتانیاهۆ لە ویلایەتی فلۆریدا.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی دووشەممە 22-07-2024، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە واشنتن بۆ گفتوگۆکردن لە نوێترین پێشهاتەکانی شەڕی غەززە، بڕیارە بەیانی لە بەردەم کۆنگرێس گوتارێک پێشکەش بکات و لە ماوەی هەفتەکەدا لەگەڵ هاریس کۆببێتەوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ