هەشت پرۆژەی نوێ لە کەلار جێبەجێ دەکرێن

شەیری بکە لە:
هەشت پرۆژەی نوێ لە کەلار جێبەجێ دەکرێن

گرافیک: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

بەڕێوەبەری شارەوانیی کەلار ڕایگەیاند، هەشت پرۆژەی نوێی خزمەتگوزاری لەسەر داهاتی شارەوانی جێبەجێ دەکەین.

 

لێدوانی فەرمی: ئەکرەم ساڵح، بەڕێوەبەری شارەوانیی کەلار بە ئاڤا نیوزی گوت: هەشت پرۆژەی خزمەتگوزاری دەرخستەکانیان تەواوبووە و تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە نووسراوەکەیان ڕەوانەی وەزارەتی شارەوانی دەکەین، بۆ ئەوەی ڕەزامەندییان لەسەر بدات و دەست بە جێبەجێکردنیان دەکەین.

 

زانیاری زیاتر: هەشت پرۆژەکەی کەلار بریتن لە کۆنکرێت و قیرتاوکردنی کۆڵانەکان، دووسایدکردنی چەند شەقامێک، پارک، ئاوەڕۆ و بودجەکەیان لەسەر داهاتی شارەوانییە.

 

بۆچی گرنگە: لە کابینەی نۆیەم گرنگی زۆر بە کەرتی خزمەتگوزاری شارەکان دراوە و بۆیەش توانراوە زۆرترین پرۆژە جێبەجێ بکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان