پرۆسەی خوێندن لە سلێمانی دەستپێدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
پرۆسەی خوێندن لە سلێمانی دەستپێدەکاتەوە

دیمەنی شاری جوان و شاخی گۆیژەی سلێمانی، وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز 

 

دەرگای ژمارەیەک لە قوتابخانەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی بە ڕووی قوتابیان دەكرێتەوە و خولی بەهێزكردنی هاوینە دەستپێدەكات.

 

وێنە گەورەكە: بە هۆی ئەوە ساڵی خوێندنی (2023 - 2024) لە سنووری سلێمانی، ساڵێكی ئاسایی نەبووە و مامۆستایان چەند مانگێک بایكۆتی دەوامیان كرد، بە بڕیاری وەزارەتی پەروەردە، خولی بەهێزكردنی هاوینە بۆ قوتابیانی چەند قۆناغێكی خوێندن لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستپێدەكات و ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت.

 

نووسراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، نووسراوێكی ئاراستەی پەروەردەكانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی سلێمانی ،چەمچەماڵ، دوكان، پێنجوێن، سەیدسادق، شارەزوور، دەربەندیخان، قەرەداغ و شارباژێڕ كردووە، ئاماژەی بەوە داوە خولی بەهێزكردنی هاوینە لە 3-8-2024 دەستپێدەكات و لە 2-8-2024 كۆتایی دێت.

 

زانیاریی زیاتر: خولی بەهێزكردنی هاوینە بۆ هەر یەک لە، قوتابیانی قوتاغەكانی یەكەم، چوارەم، حەوتەم، دەیەمی وێژەیی و زانستی دەگرێتەوە كە لە ساڵی خوێندنی (2023 - 2024) لەم قۆناغە بوونە.

 

ئەوەش بزانە: لە سنووری هەر پەروەردەیەک بەگوێرەی شوێنی جوگرافی و هەماهەنگیی یەكەی سەرپەرشتیاریی پەروەردەیی، چەند بنكەیەک بۆ بەرێوەچوونی خولەكان دەستنیشان دەكرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: