ترەمپ سەبارەت بە بایدن ڕوونکردنەوەی لە کامالا هاریس دەوێت

شەیری بکە لە:
ترەمپ سەبارەت بە بایدن ڕوونکردنەوەی لە کامالا هاریس دەوێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا- وێنە؛ pbs

ئاڤا نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا داوای ڕوونکردنەوە لە جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەکات و دەربارەی شایستێتیی بایدن بۆ بەڕێوەبردنی وڵات پرسیار دەکات.

 

وێنە گەورەکە: تادێت بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا تووندتر دەبێتەوە و کشانەوەی بایدن لە بەربژێرێتی هەلی ڕەخنەی تووندی بۆ ترەمپ ڕەخساندووە.

 

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە پەیامێکی ڕەخنە ئامێزی بۆ کامالا هاریس دەپرسێت: "بایدن شایستەی بەڕێوەبردنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە بۆ ماوەی شەش مانگی داهاتوو؟".

 

زانیاریی زیاتر: "کەسانێک هەوڵ دەدەن خراپترین سەرۆکی مێژووی ئەمریکا وەک 'پاڵەوان' بناسێنن". ترەمپ وادەڵێت.

 

گۆشەیەکی دیکە: ترەمپ بە ناڕاستەوخۆ ئاماژە بۆ ئەگەری بەربژێربوونی کامالا هاریس دەکات و پێی وایە جێگرەکەی بایدن بۆ هەر شتێک ڕابسپێردرێت 'دەی ڕمێنیت'.

شەیری بکە لە: