بلینکن: کامالا هاریس دەتوانێت بەناوی ئەمریکا قسە بکات

شەیری بکە لە:
بلینکن: کامالا هاریس دەتوانێت بەناوی ئەمریکا قسە بکات

کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا و ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا- گرافیکی ئاڤا

ئاڤا نیوز

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا توانای هەیە بەناوی وڵاتەکەیەوە لەگەڵ جیهان قسە بکات.

 

وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی جۆ بایدن لە بەربژێرێتیی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا کشایەوە، ناوی کامالا هاریس وەک بەچانسترین شوێنگرەوەی بایدن بۆ بەربژێرێتی دەهێنرێت و دیموکراتەکان کار بۆ گەورەکردنی ناوەکەی دەکەن.

 

لێدوانی فەرمی: ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت: "لە سەردەمی بایدن پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ وڵاتانی جیهان بەهێزتر بووە". ئاماژە بەمەش دەدات: "کامالا هاریس، زۆر بەهێزە و توانای ئەوەی هەیە بەناوی ئەمریکا لەگەڵ جیهان قسە بکات".

 

زانیاریی زیاتر: "هاریس بەشدارێتیی کارای لە پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و جیهاندا هەیە". بلینکن ئەمەش دەڵێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ