دوو کۆمپانیای ناوخۆیی گەنمی جووتیاران دەکڕنەوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

بریکاری وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو گەنمەی جووتیاران کە ماوە لە لایەن دوو کۆمپانیای ناوخۆ دەکڕدرێتەوە.


وێنە گەورەکە: بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جووتیارانی کورد زیاتر لە ملیۆنێک تۆن بوو، بەڵام وەزارەتی بازرگانی عێراق تەنیا ڕەزامەندی لەسەر وەرگرتنی 700 هەزار تۆن دا، لەو بڕەش 686 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە.


لێدوانی فەرمی: سەروەر هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: بەپێی گرێبەستێک لەلایەن دوو کۆمپانیای ناوخۆیی لەگەل وەزارەتی کشتوکاڵ و دەستەی وەبەرهێنان، ئەو گەنمەی ماوەتەوە لەلایەن ئەو دوو کۆمپانیا ناوخۆییە وەردەگیرێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمساڵ وەزارەتی بازرگانیی عێراق شەش ملیۆن و 302 هەزار تۆن گەنمی وەرگرت، تەواوی گەنمی جووتیارانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقی وەرگرت، بەڵام بۆ هەرێمی کوردستان تەنیا ڕەزامەندی لەسەر وەرگرتنی 700 هەزار تۆن گەنم دا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان