ئیسرائیل سێ کەسی نزیک لە ئێران لە دیمەشق بەئامانج دەگرێت

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل سێ کەسی نزیک لە ئێران لە دیمەشق بەئامانج دەگرێت

بۆردوومانی ئیسرائیل لە دیمەشق. وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا دیجیتاڵ


هێزی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل بۆردوومانی چەند ناوچەیەکی شاری دیمەشقی سووریای کرد و سێ کەسی نزیک لە ئێران کوژران.


بۆچی گرنگە: میلیشیاکانی نزیک لە ئێران ماوەی چەند هەفتەیەکە بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕن و کەوتوونەتە بەر هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، بەتایبەتی دوای کوژرانی سێ سەربازە ئەمریکییەکە لە کۆتایی مانگی ڕابردوو.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆردوومانەکەی سوپای ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بووە کە باڵەخانەیەک لە شاری دیمەشق کرد بۆردوومان کرا و سێ کەس کوژران.

 

جگە لەو باڵەخانەیە، چەند گەڕەکێکی دیکەی شاری دیمەشق کرانە ئامانجی فڕۆکەکانی ئیسرائیل کە یەکێک لەوانە گەڕەکی دیماس لە دیمەشق بوو. گەڕەکەکە ناوچەیەکی بەناوبانگ و تایبەتی شاری دیمەشقە و زۆرینەی سەرکردە و فەرماندە سەربازییەکان لەوێ دەژین. 


لێدوانی فەرمی: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، ئەو سێ کەسەی کوژراون سەر بە ئێرانن، بەڵام تاوەکو ئێستا ناسنامەکانیان بەشاراوەیی هێڵراونەتەوە و هێشتا ژمارەی راستەقینەی قوربانییەکان بەتەواوی دیار نین.


باکگراوند: لەدوای جەنگی سووریا لە 2011 ئیسرائیل ناوە ناوە ناوچەکانی سووریا دەکاتە ئامانج، بەڵام دوای شەڕی غەزە، چالاکییەکانی سوپای وڵاتەکە زیاتر بووە و لە چەند هەفتەی رابردوودا لە هێرشێکی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل لە دیمەشق بەرپرسی هەواڵگری سوپای پاسداران لە سووریا لەگەڵ چەند ڕاوێژکارێکی سوپای پاسداران کوژران.

شەیری بکە لە: