دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی عێراق دەکرێت

شەیری بکە لە:
دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی عێراق دەکرێت

ئاڤا نیوز


وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە پارەدارکردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان دەکات.

بۆچی گرنگە: دوای تەرخانکردنی پارە بۆ مووچەخۆرانی عێراق، دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی  هەرێمی  کوردستان  دەکرێت.

وێنە گەورەکە: وەزارەتی دارایی عێراق لە 22ی هەموو مانگێک مووچە فەرمانبەر و خانەنشینانی دابەش دەکات، بەڵام بۆ چەندین مانگ دەچێت ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دوا دەخرێت، بە جۆرێک لە مانگی ڕابردوودا لە 4ی تەممووز بەشێک لە مووچەی مانگی شەش نێردرا و تاوەکو ئێستاش مووچەی سەرجەم مووچەخۆران نەنێردراوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە ڕێکارەکانی پارەدارکردنی مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی حەوت کرد.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دابەشکردنی مووچە لە عێراق لەکاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی حەوتی بۆ بەغدا نارد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان