ئۆکراینا بە 75 درۆن هێرشێکی فراوان دەکاتە سەر ڕووسیا

شەیری بکە لە:
ئۆکراینا بە 75 درۆن هێرشێکی فراوان دەکاتە سەر ڕووسیا

ناوچەیەک لە هەرێمی ڕۆستۆڤ بەهۆی شەڕی ئۆکراینا و ڕووسیا ئاگری گرتووە، وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

ڕووسیا بەرپەرچدانەوەی هێرشێکی فراوانی درۆنی ئۆکراینای ڕاگەیاند.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند، سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئەو وڵاتە 75 درۆنی ئۆکراینی خستوونەتە خوارەوە.

زانیاریی زیاتر: 47 لە درۆنەکان لە ئاسمانی هەرێمی ڕۆستۆڤ خراونەتە خوارەوە، کە چەند ڕۆژێکە ئۆکراینا بە چڕی هێرشی دەکاتە سەر.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕووسیا و ئۆکراینا لە شەڕی دژ بە یەکدیدا سوودی زۆر لە درۆن وەردەگرن.

باکگراوند: لە شوباتی 2022ـەوە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: