سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا: پێویستە بایدن دەستبەجێ دەست لەکار بکێشێتەوە

شەیری بکە لە:
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا

ئاڤا نیوز


دوای کشانەوەی بایدن لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی ئەمریکا، مایک جۆنسن سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە داوای دەستبەجێ دەستلەکارکێشانەوەی بایدن دەکات. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم داوایەی مایک جۆنسن لەکاتێکدایە، بایدن لە بڵاوکراوەکەی دەڵێت "ئەم ماوەیە سەرنجم لەسەر ئەرکەکەم دەبێت وەک سەرۆکی ئەمریکا".

 

وێنە گەورەکە: مایک جۆنسن سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکای کۆماریخواز پێی وایە کە دەبێت جۆ بایدن "دەستبەجێ" دەست لەکار بکێشێتەوە، دوای ئەوەی بایدن کشانەوەی خۆی لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی لە پاشخانی فشارە تووندەکان بەهۆی دۆخی تەندروستی و چوونە تەمەنەوە ڕاگەیاند.

 

ئەو مانایەی دەیگەێینێت: بەشێک لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە نەک تەنیا نایانەوێت بایدن لە بەربژێری هەڵبژاردنەکان بێت، بەڵکو  مانەوەی وەک سەرۆکیش بە گونجاو نابینن.

 

لێدوانی فەرمی:  جۆنسن دەڵێت: ئەگەر بایدن بۆ بەربژێری سەرۆکایەتیی گونجاو نەبێت، ئەوا بۆ بەڕێوەبردنی سەرۆکایەتیش گونجاو نییە، پێویستە خێرا دەست لەکار بکێشێتەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ