بایدن پشتگیری لە بەربژێرکردنی کامالا هاریس دەکات

شەیری بکە لە:
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و کامالا هاریسی شوێنگرەوە

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و کامالا هاریسی شوێنگرەوە

ئاڤا نیوز


جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، دوای کشانەوەی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا پشتگیری خۆی بۆ کامالا هاریسی جێگرەکەی بۆ بەربژێربوون لە شوێنی خۆی ڕاگەیاند. 

وێنە گەورەکە: ئەم پشتگیرییەی بایدن بۆ هاریس لەکاتێکدایە کە یەکێکە لە بەربژێرە بەهێزەکانی دیموکراتەکان کە ماوەیەکی زۆرە بەرپرسانی باڵای پارتەکەی بایدن بە شوێنگرەوەیەکی گونجاوی  بایدنی دەبینن. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بایدن دەڵێت: ئەمڕۆ دەمەوێت بە تەواوی پشتگیرییەوە  پێشنیازی کەمالا هاریس بکەم بۆ بوون بە بەربژێری دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ ئەمساڵ.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت:  ئەگەر هاریسی 59 ساڵان، سیناتۆری پێشووی ئەمریکا و داواکاری گشتیی پێشووی کالیفۆرنیا، ببێتە بەربژێری پارتی دیموکرات و سەرکەوتنی لە هەڵبژاردن بەدەستهێنا، ئەوا دەبێتە یەکەمین سەرۆکی ژن لە مێژووی ئەمریکا.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ